Wednesday, March 2, 2016

نامە بۆ پرێزدنت ئۆباما لەمەڕ سیاسەتگەلی زوڵم و چەوساندنەوەی کوردان لەلایەن تورکیایێ

پرێزدنت باڕاك ئۆباما
کۆشکی سپیی
١٦٠٠ شەقامی پێنسلڤانیا
واشینگتۆن دی سی ٢٠٥٠٠

١٨ فێبریوەری ٢٠١٦

شەڕافەتمەند پرێزدنت ئۆباما:

لە ژوونی ٢٠١٤، کاتێك کە تێرۆریستەکانی داعش هێرشیان کردە سەر عێراقێ، و موسڵێان داگیر کرد، و پاشان لە شەنگالێ هێرشیان کردە سەر کوردانی ئێزدیی، ئەسەفناکترین جەوریان لە دژی جڤاکەکی سیڤیلیی بێ گوناح ئەنجام دا. لە هەینێ ڕا، کوردانی هەموو پارچەکانی کوردستانێ، جەنگاوەرانی ئازادیی پەکەکەش لەگەڵ، پێکڕا لەبەرەی پێشەوە لە تەنیشت هێزەکانی پێشمەرگە جەنگاون. پەکەکە سەدان لە جەنگاوەرانی خۆی بۆ پاراستنی خەڵکی سیڤیل کردیتە قوربانیی. ئەوە لە پڕاکتیکی عەقلیی، قسە لەو داستانە دەکا کە پەکەکە لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان بە ڕێبەرایەتیی ئەمریکایێ لە دژی تاریکیی، داعش جەنگاون. لە وەختێك کە پەکەکە خۆبەخشانە لە دژی داعش کەوتە جەنگ، ئەردۆغان پشتگیریی لە داعش دەکرد، پەناگەی پێ دەدان، یارمەتیی لۆجیستیکیی بۆیان ئامادە، و مەشقی پێیان دەکرد. لەوەش زێتر، تێرۆریستەکانی داعش، لە نەخۆشخانەگەلی پارێزراو، بە سەرپەرستیی کردنی ڕاستەوخۆی کچی ئەردۆغانێ، سومەییە ئەردۆغان، چارەی پزیشکیان بۆ دابین دەکرا. ئەمە، ئەو پرسیارە دێنێتە پێش، داخوا کێ بە درووستیی هاوپەیمانی ئەمریکایێ، و کیهەش تێرۆریستە؟

جەنابی سەرۆك، دەستووری تورکیی لە ئاڕتیکڵی ٦٦، وەها پێناسەی هەڤوەلاتیی بوون دەکا، "هەرکەسێ جنسیەی تورکیای هەبێ، تورکە." لە جیاتی ئەوەی بڵێ، "هاوڵاتیێکی تورکیایێیە." ئەو دەستوورە، قەومەکانی دیکەی ناو تورکیایێ جگە لە "تورك" لە تەسکەرەی نەتەوایەتیی/فەرهەنگیی بێ بەش کردیە ـــ بەهەندێ، بە جۆرێکی کارێگەرانە "ژینۆسایدی" دەستوورییان لە دژی کوردان، ئەرمەنیان، لازان، سیرکەسان و هی دیکە ئەنجام دایە. ئەو دەستوورە، زهنیەتێکی وەهای درووست کردیە کە کاربەدەستانی تورکی لەناو بازنەی ڕق و سەرکوتکردنێکی زاڵمانە لە دژی ملیۆنان خەڵك لەناو سنوورەکانی تورکیایێ هێشتیتەوە. لەبەرهەندێ، سەختە ببیندرێ کە ئەمریکا درێژە بە پشتگیریی کردنی خۆی بۆ حکوومەتێك دەدا کە میللەتی خۆی لە ژێر دەستوورێکی ئاوها ڕاسیست ئۆڕگەنیزاسیۆن کردیە. بۆیێ، بۆ ئەمریکایێ پێناسەی بزاڤی جەنگاوەرانی ئازادیی کە لە بەرامبەر مەحوو بوونەوەی خۆیان و سیاسەتەکانی پاکتاوکردنی تورکیایێ لە دژی کوردان، بەرخۆدان دەکەن، بە تێرۆریست ناودێر بکا ــــ ڕەفتارێکە کە لەبواری ئەخلاقیی ئیفلاسی کردیە، و دژی هەر بەهایێکە کە ئەمریکا داکۆکیی لێ دەکا. پەکەکە لە ماوەی سێ دەهەی ڕابردی بەرخۆدانی بۆ مافەکانی کوردان کردیە، لەبەرهەندێ، ناکرێ تاریفی تێرۆریستیی لەبۆ پەکەکە بکرێ لە کاتێك بزاڤی پەکەکە بۆ دیفاع لە کوردان، و ڕێکخراوێکیشە کە لەلایەن ملیۆنان کورد لە کوردستانێ ـــ تورکیا، و بەشەکانی دیکەی کوردستانێ پشتگیریی لێ دەکرێ. لەبەرهەندێ، ئەگەر پەکەکە تێرۆریست بێ، ملیۆنان لە دایکان و جحێڵانی کوردیی، بەهەمان شێوە، دەبێ بە تێرۆریست ناودێر بکرێن.

لە ٢١ ژانیوەری ٢٠١٦، لە کاتێك پێکەوە لەگەڵ سەرۆکوەوزیرانی تورکیی، ئەحمەد داودئۆغڵو لەسەر سەکۆیێ بوو، جێگری سەرۆکی ئەمریکایێ، جۆ بایدن، کوتی، " پەکەکە و داعش لەسەر ئێك قەپانی تێرۆریزمین." ناکرێ، پەکەکە بەهەمان فڵچە یان مۆرکی داعش ڕەنگ بکرێ. چونکە مۆرك لێدانێکی ئاوهایی لە پەکەکە، ڕەازیەتییەکی بێ دەنگ دەداتە تورکیایێ کە سیاسەتی چەوسێنەرانە و زاڵمانەی خۆی لە دژی ملیۆنان ئازادیخوازانی کورد درێژە پێ بدا. بۆیێ، ئێکەك سەری سوڕ دەمێنێ، لەوەی کە داخوا ئەمریکاش بەرپرسێتیی درێژە پێ دانی سیاسەتی تورکیی لەبۆ چەوساندنەوەی کوردانی دەکەوێتە ئەستۆ. لە ڕابردی، ویلایەتەکانی ئێكگرتی ئەمریکایێ، یارمەتی وڵات نەتەوەکانی داوە کە درێژە بە سیاسەتی چەوساندنەوەی خۆیان لە دژی کوردان بدەن.

حەڤدە ساڵ بەر لە ئێستا، لە ١٥ فێبریوەری ١٩٩٩، لە ئەنجامی پیلانێکی نێونەتەوەیی کە لەلایەن ئەمریکایێ، بە هاوکاریی تەواوی حکوومەتی بیڵ کڵینتۆن، ڕێبەرایەتیی دەکرا، ڕێزدار عەبدوڵا ئۆجەلان لە کینیایێ ڕفێندرا و ڕادەستی تورکان کرا. بەو کارە، وێدەچێ وەها مەزەندە کرابێ کە دەستگیر کردنی وی کۆتایی بە خەباتی کوردان دێنێ. جەنابی سەرۆك، ئەو ١٥ فێبریوەریەی ٢٠١٦، حەڤەدهەمین ساڵوەگەڕی زیندان کردنی ڕێزدار ئۆجەلان نیشان دەکا. لەگەڵ ئەوەی وی خرایتە گرتیخانە، پەکەکە و بڕیاری کوردان لە کوردستانێ ـــ تورکیا، بۆ درێژە دان بە ڕێگەی ئۆجەلان بۆ وەدەستهێنانی مافەکانی نەتەوایەتیی لە زەمانی پێش زیندانیی کردنی ئۆجەلان بە هێزترە. لەو دەرئەنجامە، دەبینین کە ڕاستییەکانی سەر ئەرز بە بەرزیی و ڕۆشنیی دەئاخفن کە تورکیا ناتانی لە ڕێگەی عەسکەریی و سەرکووت کردنی پۆلیسیی، چارە لەبۆ دۆزی کوردان وەدۆزێ. لەبەرهەندێ، گەرەکە تورکان ئەو هەقیقەتەی کە تێیدا دەژین دەرك بکەن کە هەرکەسێك جنسیەی تورکیایێی هەبێ لە "قەومیەتی تورکیی نیە." جــا بۆیێ، ئەوان دەبێ بیر لە چارەیێکی سیاسیی ئاشتیانە لەبۆ ئەو دەرگیرییە درێژخایان و خوێناوییە بکەنەوە.

جەنابی سەرۆك، وەکی خاڵەکی هەڵسەنگاندن، حەز دەکەم پرسیارت لێ بکەم. داخوا میسیرییەکانی مەیدانی ئازادیی تێرۆریست بوون؟ یان خەڵکانی مەدەنی لە بزاڤی کەسك لە ٢٠٠٩، کە لە دژی ڕژێمی چەوسێنەری ئێرانێ ناڕەزایەتییان نیشان دا، ئەوانیش تێرۆریست بوون؟ ئەگەر ئەوانە تێرۆریست نەبوون، ئەدی بۆچی کوردان تێرۆریستن ــــ کوردگەل، کە داخوازی شتێك زێتر لە مافەکانی خودا پێ داوی خۆیان ناکەن ـــ کە مافی تەسکەرەی نەتەوایەتیی خۆیانە؟

لەوەش وێوەتر، بانگی ئەو دواییەی ڕێزدار ئۆجەلان بۆ ئاشتیی و پێکڤەژیان لەلایەن حکوومەتی زاڵمسیفەتی ئەردۆغانێ ڕەد کراوە. ئەردۆغان و حکوومەتەکەی وی، بە ڕەکار هێنانی بەهانەی "تێرۆریزم" لە دژی پەکەکە، جەنگی تەواوی نەتەوەی کورد دەکەن. بۆ نموونە، لە ڕۆژاڤا (کوردستان ـــ سووریا)، کوردەکان تەنها هێزی دلاوەر بوونە کە تانیتیان تێرۆریستەکانی داعش پاشەکشە پێ بکەن. لێ، پێچەوانەی درووشمگەلی ئاشکرایان کە دژی داعشن، حکوومەتی ئەردۆغانێ یارمەتی داعشی دایە. ئەوە بە ڕۆشنیی نیشان دەدا، داخوا ئەردۆغان و حکوومەتەکەی وی لە جەنگ لە دژی داعش لە کێندەرێ ڕاوەستاینە. جــا، بە لەچاو گرتنی ئەو هەقیقەتانە، دەتوانین ببینین کە ئەوەی پێی دەڵێن "هاوپەیمان" ــــ تورکیا، لە ڕاستییدا، کۆششەکانی ئەمریکایێ لە جەنگ لە دژی داعش خراپ دەکا ـــ بەوەی کە هەڵپەرستانە، ئەو مامرەتە بۆ لێ دانی کوردان بەکار دێنێ.

ئەوەی لێرە گرینگە ئەوەیە کە قەوارەی ئەو ڕووداوانە، ئەو زەوینە ئەخلاقییە دەدەنە تۆ کە مۆرکی تێرۆریستیی لەسەر پەکەکە لاببەی و لێرە بەولا، لە دژی تێرۆریستی هەقیقیی کە داعشە، یارمەتیان بدەی. ئەوکارە، تورکیاش ئاگەدار دەکاتەوە کە چیدی ناتانی درێژە بە ڕەفتاری دژواریی بەدگومانیی خۆیان بدەن بەوەی کە بەردەوام پەکەکە وەکی بەهانە بەکار بهێنن بۆ درێژە دان بە سیاسەتی چەوساندنەوە و نەهێشتنی تەسکەرەی کوردیی ــــ هەر وەکی ئێستا لە شارەکانی سوور، جەزیرە، سلۆپیی، و هی دیکە بە وێران کردنی ژێرخان و ژیانی کوردانی مەدەنی ئەنجام دەدەن. ئەو سیاسەتەی تورکیایێ، ڕاستەخۆ دژی جەنگی ئەمریکایێیە کە لەبەرامبەر زوڵم و وێرانکارییی  داعش لە ناوچە، ئەنجامی دەدا.

لە کۆتایی، هەر وەکی کە هەنگاوێکی جەسوورانەت هەڵێنا بۆ کۆتایی هێنان بە ئابلۆقەی ئەمریکایێ لەسەر کۆبایێ، وەکی ئابلۆقەیێکی نەکارێگەر، ئەز باوەڕم، تۆ دەتانی هەنگاوی دیکە بۆ زێدە کردنی میراتی سەرۆکانەی خۆت هەڵێنی ـــ بەوەی کە تورکیایێ ئاگەدار بکەی کە کۆتایی بە هێرشەکانی ئێستایان بۆ سەر کوردان، و سیاسەتی شکستخواردیی و ڕاسیستی خۆیان لە دژی کوردان لە ناوەوەی تورکیایێ بوەستێنن. تــۆ، جەنابی سەرۆك، دەتانی ئەو هەڵەی کە پەکەکە وەکی ڕێکخراوێکی تێرۆریستیی مۆركی لێ درایە، ڕاست کەیەوە. چونکە، ئەو ڕەفتارە لەگەڵ بەهاکانی دیموکراتیك و ڕیکۆردی  ئەمریکایێ بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ ئێك ناگرێتەوە. لەوەش زێتر، ئێمە داوا دەکەین کە ئەمریکا بۆ ئازاد کردنی ڕێزدار ئۆجەلان لە گرتیخانە ناوبژیی بکا، و گوشار بخاتە سەر حکوومەتی ئەردۆغانێ کە بگەڕێتەوە بۆ سەر مێزی دانوساندن و پڕۆسەی ئاشتیی تورکیی ــــ کوردیی پێشڤە ببا. ئەو پێوەرە، دەتوانێ کۆتایی بەو سایکڵەی چەوساندنەوە و دەرگیریی خوێناویی بهێنێ، و یارمەتییدەر بێ بۆ دامەزراندنی پێکڤەژیانێكی درێژ خایەن.

دڵسۆزانە،
کرمانج گوندیی
پڕۆفیسۆر
زانستگەی تێنێسی ستەیت