شکستی سوپای عێراقێ لەبەرامبەر داعش جارێكی دیکە پێگەی
سیاسیی ـــ سەربازیی کوردستانێی بەرز کردەوە
شکستی ڕیسوایی سوپای ئێڕاقێ لەبەرامبەر گرووپی خوێناویی
و جاهیلیی داعش هەقیقەتی پێکهاتەی سوپای ئێراقێ و فەرماندە بێکەلەکەی ئەو سوپایەی
نیشان دا. ئەو شکستە جارێکی تر پێگەی سیاسیی ـــ ئەسکەریی کوردستانێێ لەسەر ئاستی
ئێڕاقێ، ناوچە، و جیهانێ بەرز کردەوە. ئەوە، هێزمەندترین پێگەیە کە لە پاش ڕووخانی
ڕژێمی سەددام حوسێن، گەلی کوردستانێ و سەرۆکایەتییەکەی تێیدا قەرار دەگرن.
لەو پێگە هێزمەندە، سەرۆکایەتیی کوردستانێ، لە حاڵەتێك
دایە کە نەك هەر دەوڵەتی سەقەتی ئێراقێ، بەڵکو ئەمریکاش بە زەحمەت بتانی هیچ شتێكی
بەسەر بسەپێنێ، یان بتوانێ ڕێگریی لە سەرۆکایەتیی کوردستانێ بکا کە هێزەکانی
پێشمەرگە بۆ ناوچەکانی داگیرکراو/دابڕاو نەهەنێرن.
سەنگەر چۆل کردنی سوپای ئێراقێ لەبەرامبەر چەتەکانی داعش
بەو جۆرەی کە ڕووی دا، هەقیقەتی سوپای ئێراقێی نیشان دا. چونکە، دەرکەوت کە سوپاکەی
دەوڵەتی نوری مالیکی نە هێندە مونەزەمە، نە هێندەش ڕووحیەی بەرگریی کردنیشی تێدا
ماوە ـــ وێشدەچێ زەحمەت بێ کە لە بەرەی جەنگ متمانەی پێ بکرێ.
لەوە دەچێ باری ئێراقێ بەرەو حاڵەتێکی دژوار و شێواو بچێ
ـــ بە جۆرێك کە هەرگیز جاریكی تر ئێراق نەتوانێ شیرازەی پێکهاتەی وڵات بپارێزێ.
ئەو حاڵەتەی کە لە ئێڕاقێ درووست بووە، ئەمریکاشی خستۆتە حاڵەتێكی نەهەموار، ئەویش
لەبەر ئەوەی کە ئەمریکا، ئەگەر بشی هەوێ، ناتوانێ جاڕێکی دیکە هێزەکانی خۆی
بێنرێتەوە ئێراقێ، چونکە ئەمریکا نە توانای خەرجی جەنگێکی دیکەی پێوە ماوە نە
میللەتی ئەمریکایێش ڕێگە دەدا جارێکی دیکە کوڕان و کچانیان لە ئێراقێ بهێنە کوشتن.
تەنها کارێك کە ئەمریکا لەو حاڵەتە بتوانێ بۆ ئێراقێ بکا، ئەوەیە کە هێزی جەنگیی
هەوایی خۆی لە دژی داعش بەکار بهێنێ کە ئەوەش هاوکارییەکی تا ئەندازە سنووردارە.
ئەوە هەقیقەتی ئێستای ئەمریکایێیە. ئەنجا، ڕەنگە ئەمریکا بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی
وجوودی لەشکریی خۆی، مانۆرگەلێکی سیاسیی بکا، و داوا لە سەرۆکایەتیی کوردستانێ بکا
کە هێزەکانی پێشمەرگە بۆ ڕووبەڕوو بونەوەی داعش بهەنێرێتە ناوچەکانی دیکەی ئێڕاقێ.
لێرەکانی، گەرەکە بگوترێ، ئەوە حاڵەتێکی نەخوازراوە کە
سەرۆکایەتیی کوردستانێی تێ بکەوێ، ڵی لەو حالەتە، ئەگەر سەرۆکایەتیی کوردستانێ خۆی
تێدا وەدۆزی، سەرۆکایەتیی کوردستانێ دەبێ بە ئەمریکاییەکان بڵێ کە کوردان توانای
جەنگێکی ئاوها بێ ئارمانجیان نیە؛ ئەمە لەلایێك، لە لایێکی دیکە، ڕێژتنی خوێنی
کوردان بۆ پاراستنی خاکی عارەبان، لە کاتێك کە هێشتا نیوەی خاکی ئاژدادیی کوردان
لە لایەن عارەبان زەفت کرایە، تاوانێکی مێژوویی دژوارە. لە حاڵەتێکی ئاوهایی، دەبێ،
بیر لەوەش بکرێتەوە (ئەگەر خودای ناکردە) هێزەکانی پێشمەرگە بهەنێردرێنە دەرەوەی
سنوورەکانی کوردستانێ ـــ دایکان و بابانی پێشمەرگەکانی کوژراو ــــ ڕوو لە سەرۆکی
کوردستانێ بکەن و پێی بڵێن، "جەنابی سەرۆك، لە پێناوی چی و بۆچی کوڕانی ئێمەت
لەبۆ عارەبان بە کوشتن دا؟"
ئەوە زەوینەیێکە کە لە چاشنی هەلێکی مێژوویی لەبار
روخساوە، لەوانەشە زەحمەت بێ کە جارێکی دیکە دووبارە ببێتەوە. لەبەر هەندێ، گرینگە
هێزەکانی پێشمەرگە بۆ مانەوەی هەمیشەییان لە سنوورەکانی جوگرافیای مێژوویی وەکی
چیا حەمرین، سەعدیە، خانەقین، کەرکووك، مەخموور، شێخان و شەنگال جێگیر بکرێن.
چونکە، ئەگەر ئەو هەڵە لە دەست کوردان بچێ، ئاستەمە گەلی کوردستانێ و سەرۆکایەتییەکەی
وان بتوانن لە ڕێگەی ماددەی ١٤٠ ئەو خاکانەی کوردستانی ئاژدادیی وەرگرنەوە. مێژووی
سیاسیی عارەبان سەلماندتیتی کە فەرهەنگی سیاسیی ــــ کۆمەڵایەتیی عارەبان
فەرهەنگێکی نەخۆشە و لەناو فەرهەنگێکی نەخۆش و نەتەندرووست ناکرێ بڕیارێکی و
قانوونی مرۆڤانە بدرێ.
ئەو دۆخە، بەهەمان شێوە زەوینەیێکی لەبارە بۆ وەلانای
ناڕێکییەکانی لاوەکی حیزبیی و هێزمەندتر کردنی فەرهەنگی تەحەمول کردن و پاراستنی
نیشتیمانێ. دۆخی ئێستای کوردستانێ، وەها دەخوازێ کە نەك هەر هێزەکانی سیاسیی
کوردستانی بندەستی ئێراقێ، بەلکو هێزەکانی پێشمەرگەی پارچەکانی تری کوردستانێ لە
ئێك بەرەی پاراستنی کەڕامەتی نەتەوە و نیشتیمان لە سەنگەر بن. ئەرکی ئەخلاقی
نیشتیمانیی وەها دەخوازێ کە میللەت بە سایکۆلۆژیی سەربەخۆیی بۆ سەربەخۆیی
نەتەوایەتیی سازوبەرگ برکرێ.
میللەت سەربەرز وسیمای پیرۆزی کوردستانێش هەر زیندی بمینێ!
له كاتوو سا تێكی زور هه ستياردا داعش هه موو ناوچه دابڕاوه كا نی كوردستانی باشوور وه كو پاكێجێك به خشيەوە و ڕادەستی کوردی کردەوە،ئەوەی كورد چەندین ساڵە هەوڵی بۆدەدا بۆ گێڕانەوەیان!!!لەکاتێکدا به سه دان په رله ما نتار و ده يا ن وەزیر نه يان توانی گونديك بگه ڕێننه وه!!هيوادارم سه ركردايه تی كورد ئەم ده رفه ته ميژویيه وەکوو ئەوانی تر له دەست نەدا.
ReplyDeleteفازڵ کوردی